Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 19:07

سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نرخی نه‌وتی له‌ 60 دۆلار نزیک کرده‌وه‌

بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌ڕوات
کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزترین ئاستی تۆمار كردو خه‌ریكه‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌ڕوات.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردو له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، نرخی نه‌وت له‌ جیهاندا، به‌رزترین ئاستی تۆماركردو نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌59،02 .ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا تۆمار نه‌كراوه‌.

دوێنیش ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، ئاساییه‌ و هیچ گرفتێك له‌ ئارادا نییه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.