Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 10:56

ئه‌مریکا له‌ دوای ریفراندۆم نه‌رمتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ کورد کرد

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و كوردستان بەردەوام دەبن
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر نائومێده‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ریفراندۆمێكی تاكلایه‌نه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، له‌نێویاندا له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقن. به‌ڵام به‌هۆی ریفراندۆمه‌ نامولزمه‌كه‌وه‌،  په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نایه‌ت،  هه‌رچه‌نده‌ پێمانوایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ناسه‌قامگیری و ناڕه‌حه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م ریفراندۆمه‌ تاكلایه‌نه‌، په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی دراوسێ زۆر ئاڵۆز ده‌كات.  هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژی داعش هێشتا ته‌واونه‌بووه‌ و گرووپه‌ تووندئاژۆكان به‌شوێن ناسه‌قامگیری و دووبه‌ره‌كییه‌وه‌ن، بۆیه‌ باوه‌ڕمانوایه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌ بۆ باشكردنی داهاتووی هه‌موو عێراقییه‌كان بكه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.