Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 08:06

ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا داناخرێت

پارێزگاری دهۆك هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری دهۆك هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نه‌دراوه‌.

فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك له‌ پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا نه‌دراوه‌ و ئێستا خاڵه‌ سنوورییه‌كان كراوه‌ن و هاتووچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری به‌رده‌وامه‌ و له‌م ڕووه‌وه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌تروشی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر و داموده‌زگا حكوومییه‌كانی پارێزگای دهۆك كرد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ڕۆژێكی مێژوویی وه‌سفی كرد.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.