Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:03

سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم له‌ پارێزگای سلێمانی ڕاگەیندرا

پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

عومەر قەڵادزەیی، لەبری پارێزگاری سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم، له‌ گه‌لى كوردستان و ھاووڵاتیانی پارێزگاكه‌ى ده‌كات.

پارێزگارى سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، نووسیویه‌تى: "بەخۆشحاڵییەوە سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمتان لە پارێزگای سلێمانی پێڕادەگەیەنم و بەمەش سلێمانی شاری ھەڵمەت و قوربانی بووە پێشڕەویی سەربەخۆیی و ڕۆڵی مێژوویی خۆی بە ئەنجام گەیاند".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بەبۆنەی ئەم ڕۆژە مێژووییە پیرۆزەوە، سوپاسی ھاووڵاتیان دەكەین كە بەجۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە پرۆسەكە كرد و شانازیی نەتەوەییان بە خۆیان و پارێزگاكەمان بەخشی".

ھەروەھا سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی كوردستان و قایمقامەكان و بەڕێوەبەری شاره‌دییەكان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكان و ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و ھاتوچۆ و ھەموو ئەو لایەنانە دەكات كە بە ھەوڵ و ماندووبوونیان پرۆسەكەیان پاراست و سەرخست.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.