Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:48

کونسوڵخانەی وڵاتان و چاودێرانی نێودەوڵەتی: پرۆسەى ڕیفراندۆم زۆر بە ڕێکی بەڕێوەچوو

ڕیفراندۆمی کوردستان پاکترین پرۆسەی دەنگدان بووە لە عێراق
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی چاودێریکردنیان بۆ پرۆسەکانی پەیوەندیدار بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کونسوڵخانەی وڵاتان و چاودێرانی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ڕیفراندۆمی کوردستان پاکترین پرۆسەی دەنگدان بووە کە لە عێراقدا ئەنجام درابێت.

بەپێی زانیارییەکان، دوو پەرلەمانتاری هەرێمی (کیوبیک)ی کەنەدا، ئێستا بە مەبەستی چاودێریکردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانن، کە ئەو دوو پەرلەمانتارە زۆر بە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سەرسامن و هیوای ئەوەیان خواستووە کە دەرفەتێکی هاوشێوە بۆ هەرێمی (کیوبیک) بڕەخسێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە چاودێرانی نێودەوڵەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان کە ئەمڕۆ بە شێوەی جیاجیا چاودێریی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان کردووە، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، پاکترین پرۆسەی هەڵبژاردن بووە کە تائێستا لە عێراقدا بەڕێوە چووە و ڕایان گەیاندووە: ”پرۆسەکە زۆر بە ڕێکی بەڕێوە چووە“.

هاوکات ئەو وڵاتانە نەیانشاردووەتەوە کە بەوە سەرسام بوون، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ کاردانەوەکانی وڵاتان کردووە.

لە کاتژمێر 8ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017، خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە، ڕووی لە سندووقەکانی دەنگدان کرد بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە نێوان سەربەخۆیی کوردستان و مانەوە لەگەڵ عێراقدا. زانیارییەکان و جۆش و خرۆشی خەڵکی کوردستان ئەوە نیشان دەدات کە دەنگی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان، زۆرینەی ڕەها بەدەست دەهێنێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.