Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 00:28

له‌ باشوورى کوردستان ریفراندۆم و له‌ رۆژهه‌لاتى کوردستانیش ئاهه‌نگى خۆشی و شادى به‌رێوه‌چوون

تێكڕای شارەكانی بانە و مەریوان و سنە و بۆكان خرۆشاون
کوردستان TV
100%

 
كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 25/9/2017، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدانی گشتی له‌ گشت شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ رووی 5 ملیۆن ده‌نگده‌ردا كرایه‌وه‌و هاووڵاتیان به‌ره‌و سنده‌وقه‌كانی ده‌نگدان به‌رێكه‌وتن و ده‌نگی خۆیاندا و پرۆسه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ به سه‌ركه‌وتوویی و بێ كێشه‌و گرفت كۆتایی هات.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ شارەكانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان ئاهەنگی خۆشى و شادى بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ده‌ستیپێكردو هاولاتیانى تێكڕای شارەكانی بانە و مەریوان و سنە و بۆكان خرۆشان و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و شاهی و خۆشحالى خۆیان به‌ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.