Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 11:31

محەمەدی حاجی مەحموود: چاوەڕێى پیرۆزبایی وولاتان ده‌که‌ین

محەمەد حاجی مەحموود: ئەمڕۆ مێژوویەکی نوێ بۆ کوردستان نووسرایەوە
کوردستان TV
100%

 

محەمەدی حاجی مەحموود، لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/9/25 دواى دانى ده‌نگه‌كه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: "هیوادارین بەغدا ئەوە قەبووڵ بکات کە ئێمە لە گفتوگۆ بەردەوامین و دوای ڕیفراندۆمیش تەعامولێکی تازە لەگەڵ کوردستان بکرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین".

 ئاماژەی به‌وه‌ش کرد " دەرەنجامی ڕیفراندۆم دواجار سەرکەوتنی گەلی کوردستانە و بەشداریی خەڵک بەو شێوە گوڕوتینە جێگەی خۆشحاڵییە و دواجار دەرکەوت ئیرادەی ڕیفراندۆم لە ئیرادەی حزب بەهێزترە و چاوەڕوان دەکەین دوای ڕیفراندۆم نامەی پیرۆزبایی و دەست خۆشی لەلایەن چەند وڵاتەکەوە بۆ کوردستان بێت".

محەمەدی حاجی مەحموود گوتیشی: "هیوادارین بەغدا ئەو دراوسییەتییە قەبووڵ بکات و ئەوەش ویستی خەڵکی کوردستانە، ویستی حزب نییە و دەکرێت دراوسێیەکی باش لە عێراقێکی گرفتدار باشتر بێت، چونکە دەرکەوت عێراق توانای شەراکەتی نەماوە، بەتایبەت دای بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەدژی ناوچە کوردستانییەکان".
 
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.