سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له راگەیێندراوێكدا داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دهكات لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەل بن كه ئهمهی خوارهوه دهقی راگەیێندراوهكهیه:
دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن.
خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
25ـی 9ـی 2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.