به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له بنكه‌ی ده‌نگدانی شیرین له شاری سلێمانی ،به‌شداری ده‌نگدانی كرد و ده‌نگی خۆی به‌سه‌ربه‌خۆیی دا .
دوای ده‌نگدانه‌كه‌ش گوتی: بۆ راماڵینی ئه‌و زوڵمه مێژووییه‌ی له میلـله‌ته‌كه‌مان كراوه، ده‌نگم دا به سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م ده‌رفه‌ته ببێته ده‌رفه‌تی یه‌كخستنی هه‌موو هێز و تواناكانمان بۆ ئه‌وه‌ی به راستی سه‌ربه‌خۆیی ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاشته‌وایی بۆ كورده‌واری، ببێته مایه‌ی به‌دیهێنانی حوكمڕانییه‌كی باش و دادپه‌روه‌ر كه كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كان له‌م مه‌ینه‌تیی و نه‌هامه‌تییانه‌ی دووچارمان هاتوون رزگار بكات.
هیواشی خواست، ئه‌م ده‌رفه‌ته ببێته مایه‌ی بڕیاری ژیر و دروست بۆ تێگه‌یشتن و به‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ و به‌غدا و لایه‌نه‌كانی تر، تاوه‌كو ئه‌م پڕۆسه‌یه ببێته مایه‌ی ئاشته‌وایی و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه قۆناغێكی نوێ بێت و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته سته‌مدیده‌یه به ئاواتی دێرینی خۆیان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ولاته‌كه‌یان بگه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.