رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له بنكه‌یه‌كی شاری سلێمانی به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی دا .
عومه‌ری سه‌یدعه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاتی ده‌نگداندا به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: من له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان‌م له عێراق و ده‌نگم به به‌ڵێ بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
چاودێرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، پێیان وایه لێدوانه‌كه‌ی عومه‌ری سه‌یدعه‌لی بۆ رۆژنامه‌نووسان ، په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانیش به به‌ڵێ بێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.