نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی، له بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد‌و ده‌نگی به‌سه‌ر به‌خۆیی كوردستاندا.
دواتر نێچیرڤان بارزانی له‌پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له كوردستان روودات رۆژێكی مێژوویه، ریفراندۆم بۆ ئه‌وه نییه رۆژی پاشتر سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێنین، ئێمه ده‌بینه فاكته‌ری ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیشدا گوتی: پرۆسه‌ی ریفراندۆم ته‌نها بۆ كوردستانی عێراقه‌و بۆ به‌شه‌كانی نییه،
راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه كردوومانه هه‌ره‌شه نییه بۆ سه‌ر توركیا، ریفراندۆمیش بۆ ئه‌وه نییه رۆژی 26ی مانگ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌ێنرێت.
گوتیشی :زور زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و زمانه‌ی دوێنێ عه‌بادی كه له‌دژی كوردستانی به‌كار هێنا، ئه‌و زمانه‌ی عه‌بادی، بریاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی پێشوومان به بیر دێنیته‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.