Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 03:00

سەعدی پیرە دوا ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر ریفراندۆم راگەیاند

دوا ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر ریفراندۆم راگەیندرا
کوردستان TV
100%

وتەبێژی یەکێتی، دوایین ھەڵوێستی حزبەکەی، لەسەر ریفراندۆم راگەیاند و ھیوای خواست پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت و وتی، داواش لە لایەنگران و خەڵکی کوردستان دەکەن بەشداری پرۆسەکە بکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، ریفراندۆم بڕیاری خەڵکی کوردستانە،"ئەو بڕیارەش دوای خەبات و تێکۆشانی دوروودرێژی خەڵکی کوردستان، لە مێژووی دروستبوونی، دەوڵەتی عێراقەوە ھیچ پرسێک بە میلەتی ئێمە نەکراوە، دوای ئەو ھەمو زەحمەتی و ناخۆشیانەی لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق بینیومانە، بەیانی ٢٥/٩ خەڵکی کوردستان ریفراندۆم ئەنجام دەدات".

وتیشی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەرۆشی بارودۆخی کوردستانە، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و تورکیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، پرۆژەیان نارد بۆ پرۆژەیان پێشکەشکرد بۆچارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگای دیالۆگ، بەڵام ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، ئەمڕۆ و دوای ریفراندۆمیش ئامادەی گفتوگۆین.

"ھیچ حزبێک دژی ریفراندۆم نیە، جیاوازی بۆچونیش ھەبوبێ لەسەر دووشت بوە یەکەمیان کاتی ریفراندۆم دووەمیشیان، لەسەر بەدیلەکانی ریفراندۆم بووە، بۆیە ھیوادارین پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت و داواش لە لایەنگران و خەڵکی کوردستان دەکەین بە دەرونێکی ئارام بەشداری پرۆسەکە بکەن، پێویستە بە شێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامی ریفراندۆم بکەین"پیرە وای وت.

ھەروەھا وتی، ھەر کاردانەوەیەک لەلایەن وڵاتانی دراوسێ ھەبێت لەدوای ریفراندۆم گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.