کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکات، بەشداری ڕیفراندۆم بکەن.
لە کۆنگرەیەکی ڕوژنامەوانیدا لە کەرکووک، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، داوای لە خەڵکی شاری کەرکووک کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمدا سبەی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری ئەو پڕۆسەیە بکەن.
هەر ئەمڕۆ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە، ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە دەچێت.
تێزانین لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 4/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.