Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:25

335 چاودێرى ناوخۆیی و 337 بیانى و 150 که‌نالى بیانى چاودێرى ریفراندۆم ده‌که‌ن

چاودێرى ریفراندۆم ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

 

ئه‌و رێکخراو و لایه‌نانه‌ى بیانى و ناوخۆیى که‌ خۆیان بۆ چاودێریکردنى پڕۆسه‌ى گشتپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆمارکردووه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌ى ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ى ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌که‌ رووماڵ بکه‌ن ده‌گاته‌ 40 تیم، كه‌ كۆى گشتیان ده‌كاته‌ 337 چاودێرى بیانى و 335 چاودێرى ناوخۆیی و 150 كه‌نالى راگه‌یاندنى بیانى.

شایه‌نى باسه‌ به‌پێى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى دوا واده‌ى خۆتۆمارکردنى رێکخراوه‌کان تا 20ى مانگ بوو، به‌ڵام بۆ 23ى ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌ى خۆتۆمارکردن درێژ کرایه‌وه‌ بۆ چاودێرانى ناوخۆیی و بیانى، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین رێکخراو و که‌س چاودێریى پڕۆسه‌که‌ بکه‌ن و زۆرترین پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تى له‌ رووى شه‌فافییه‌ت و چاودێرییه‌وه‌ تیایدا هه‌بێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.