Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:30

یه‌کێتی و پارتی و یه‌کگرتوو : که‌رکووک له‌ شاره‌کانی دیکه‌ دانابرێت و ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات

دواخستنی ڕیفراندۆم له‌ شاری كه‌ركووك ڕه‌تكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی رایده‌گه‌ێنێت، بڕیار درا كه‌ركووك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دانه‌بڕێت و سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌دا تێیدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌لاح ده‌لۆ، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی، به‌ باسنیوزی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/9/2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر بابه‌تی ڕیفراندۆم له‌ شاری كه‌ركووك بوو، گوایه‌ براده‌رانی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت مه‌ڵبه‌ندی (2)ی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ دواخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمبوون له‌ شاره‌كه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتی: به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان، دواخستنی ڕیفراندۆم له‌ شاری كه‌ركووك ڕه‌ت كرایه‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ش هی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌، بڕیار دراوه‌ كه‌ كه‌ركووك له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دانه‌بڕێت و سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌دا تێیدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.