ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن له شاری سلێمانی، گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه ئاماده كراون.
ئه‌و بنكانه‌ی كه‌ده‌نگدانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پێویست بۆ ئه‌و بنكانه ئاماده‌كراوه و بۆ ده‌نگدانی سبه‌ی ئاماده‌ن.
یه‌ك ملیۆن و271 هه‌زار كه‌س له سنووری پارێزگای سلێمانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان 510 بنكه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردۆته‌وه، كه دوو هه‌زار و 700 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌و بنكانه‌دا هه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.