Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:46

حاکم قادر بۆ کۆسره‌ت ره‌سول: ریفراندۆم به‌ بێ که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان راگرتنی باشتره‌

هه‌ڵوێستمان ئاشكراو ڕوون بووه‌ وه‌ك یه‌كێتی
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی تر نه‌كرێ‌ , ڕاگرتنی باشتره‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رووداو نێت ،حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌نووسێت: ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی مافێكی دیموكراتیانه‌و ڕه‌وای گه‌لی كوردستانه‌ وه‌ك مافی چاره‌نوس بۆگه‌لی كوردستان له‌ هه‌رێم و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان،ئه‌مه‌ بڕیارو هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پێویسته‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌گشتی ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستمان ئاشكراو ڕوون بووه‌ وه‌ك یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه‌ مافێكی ره‌وا و حاشاهه‌ڵنه‌گری گه‌لی كوردستانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی جاری جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ.

ده‌شڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی تر نه‌كرێ‌ , له‌ڕووی سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و مێژووییه‌وه‌ نادروسته‌،له‌به‌رئه‌وه‌ به‌بێ‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ڕیفراندۆم بكرێت ، ڕاگرتنی باشتره‌ له‌ ئێستادا به‌و مه‌رجه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاوی ئه‌وتۆ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بێت به‌ گشتی.

 

كوردستان تیڤی: رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.