Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 23:17

فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگ بۆ پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌گێڕێ

هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵەكە ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا ، به‌شداری له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.

كاتژمێر 5 ی ئیًواره‌ی رۆژی 22/9/2017 له‌ فه‌ره‌نسا له‌ گۆڕه‌پانی كۆماری شاری پاریس ئاهه‌نگێكی به‌رفراوان بۆ كوردستانیانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ فه‌ره‌نساو ئه‌وروپا ساز ده‌كرێت.

عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند : كوردستانیانی فه‌ره‌نساو ئه‌وروپا بانگهێشت كراون بۆ كه‌مپینی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.

عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری ، داواكاره‌ هه‌مووان به‌ جلی كوردی و به‌ ئاڵای كوردستان به‌شداری له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا بكه‌ن.

نوێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا ڕاشیگه‌یاند: له‌ ده‌ستپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنرێته‌وه‌ ،دواتر ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان ده‌ڕازێنرێته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.