Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:35

ھاوکاری دوو ھەزار خێزانی ئاوارەى سنوورى پارێزگاى دهۆک کرا

ھاوکاری ئاوارەكانى پارێزگاى دهۆك کرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت دوو کاروان ھاوکاری گەیاندە پارێزگای دھۆک.

ئەمرۆ چوارشەممە 20/9/2017، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی مادی خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەو ئاوارانەی کە لە پارێزگای دھۆکدا نیشتەجێن، دوو کاروانی ھاوکاری گەیاندە پارێزگاکە و لە دوو ناوچی جیاوازدا پێشکەشی ئاوارە و خێزانە کەمدەرامەتەکان کرا.

ھاوکارییەکان لەلایەن دەوڵەتی کوێتەوە دابین کرابوون کە لە پارسێلی خۆراکی وشک پێک دەھات و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەشی دوو هەزار خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت لە پارێزگای دھۆک کرا.

كوردستان تیڤى/رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.