Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:05

په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان: پێشترگرووپی راوێژ ده‌یانزانی وه‌زیره‌که‌مان چۆن ده‌وڵه‌مه‌ندبووه‌

گرووپی ڕاوێژ، بەرگرییان لە رێباز حەملان ده‌كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێت، خه‌تای ڕێباز حه‌ملان نییه‌، ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه‌ موحاسه‌به‌ بكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان ، وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌هۆی پشتیوانی نه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به‌شداری نه‌كردن له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: خه‌تای ڕێباز حه‌ملان نییه‌، ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه‌ موحاسه‌به‌ بكرێت. چه‌ندین دۆسییه‌و زانیاریم له‌سه‌ر ڕێباز حه‌ملان دا به‌گرده‌كه‌. ساڵێك هاوارم كرد، له‌ژوری په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت سكاڵام تۆماركرد، ڕاپۆرتی چاودێری داراییم برد، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گرتم.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ راشیگه‌یاند: به‌ده‌نگی به‌رز وتم به‌شداره‌و وه‌زیری ئێمه‌ تێوه‌گلاوه‌و ئه‌وه‌ش فایله‌كه‌یه‌تی، له‌بری ئه‌وه‌ی بێن‌و ته‌حقیق بكه‌ن، ده‌یانووت: ئێستا كاتی نییه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ده‌شڵێ ، خزمێكی نزیكی كاك ڕێباز به‌ده‌ست وخه‌تی خۆی هه‌مو شتێكی نووسی كه‌ له‌ماوه‌ی وه‌زیری‌و دوای وه‌زیری چی كڕیوه‌و چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌، دای به‌ڕێكخه‌ری ژووری په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی گروپی ڕاوێژ، به‌ڵام نه‌ك گوێیان نه‌ده‌گرت، به‌ڵكو دیفاعیشیان لێده‌كرد.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ئازاری چاوپۆشیكردن له‌م دۆسییانه‌ ده‌یانجار بیری له‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ كردۆته‌وه‌،  به‌ڵام كه‌س گوێی لێنه‌گرتووه‌، جگه‌ له‌چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكی نه‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ ، له‌م دۆسیه‌دا به‌رپرسی یه‌كه‌م گروپی ڕاوێژی ئه‌و كات‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئێستایه‌. گروپی ڕاوێژی ئه‌وكات‌و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌رپرسیارن .

پێشتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆریان به‌ شان و باڵی وه‌زیره‌كه‌یاندا ده‌گوت،كه‌چی ئێستا ، كه‌ ده‌ستی له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌دا كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری ئاوێنه‌

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.