کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە نزیک گەڕاجی گەشتیاری لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان روویدا.
ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی گەشتیاری قامیشلۆ، له رۆژئاوای کوردستان تەقییەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 6 هاولاتى بەهۆی تەقینەوەکە برینداربوونە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لەکاتژمێر 07:45 خولەک بەکاتی قامیشلۆ روویداوەو لەنزیک بارەگای کۆمسیۆنی پەناران بووە و هۆکارەکەی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێک بووە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکە 6 کەس برینداربوون، کە ژنێک و منداڵێک لەنێویاندان و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى قامیشلۆ .
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.