Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:36

کوردانی تاراوگە دەتوانن لە 23ی ئەیلوولەوە ناویان تۆمار بکەن و ڕاستەوخۆ دەنگ بدەن

لیستی ناوی مردووان 65 هەزار كەسه
شيروان زرار
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 18/9/2017 شیروان زرار، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، لە میانەی پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێشتر لەسەر دەنگدانی ئەلیكترۆنی كێشەمان هەبوو، بەڵام لەسەر داوای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و كوردانی تاراوگە، ئەنجومەنی كۆمیسیاران لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستی ئەنجام دا بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگەی ڕەگەزنامەی عێراقییەوە دەنگ بدەن".

گوتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاری داوە كە ڕەگەزنامەی عێراقی لەبری فۆرمی خۆراک بۆ دەنگدان بەكار بهێنرێت، هەروەها كوردانی تاراوگەش دەتوانن لە ڕۆژانی 23، 24،25ی ئەیلوولدا ناوی خۆیان تۆمار بكەن و ڕاستەوخۆش دەنگ بدەن".

ڕوونیشی كردەوە:  "لیستی ناوی مردوانیان پێگەیشتووە، كە لە 65 هەزار كەس پێكهاتووە، ئێستاش لەلایەن فەرمانگەی داتاكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانەوە كاری جدی لەسەر دەكرێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.