Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:46

ڕێباز حەملان دەستى لە بزووتنەوەى گۆڕان کێشایەوە

بەهۆى ئەوەى بزووتنەوەى گۆڕان پشتیوانیى لە ڕیفراندۆم نەکردووە
کوردستان TV
100%

ڕێباز محەمەد حەملان وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پشکى بزووتنەوەى گۆڕان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکەم بە بزووتنەوەى گۆڕانەوە نەماوە و دەستم لە کارکێشاوەتەوە.

ڕێباز محەمەد حەملان وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پشکى بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و وێنەیەکی ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌كه‌ی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. بەهۆى ئەوەى بزووتنەوەى گۆڕان پشتیوانیى لە ڕیفراندۆم نەکردووە دەستى لە بزووتنەوەى گۆڕان کێشاوەتەوە.

ريباز حه‌ملان له‌ په‌يامه‌كه‌يدا به‌ وردى ئه‌زموونى سياسى و كارى رێكخراوه‌يى خۆى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌شێك له‌ به‌رپرسانى گۆڕان داواكارى ناياساييان لێكردووه‌ و ئه‌ويش بۆى جێبه‌جێ نه‌كردوون و هه‌وڵى ته‌خوينكردنيان داوه‌.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.