Erbil 7°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 22:14

راگه‌یاندنێک له‌سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌

نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

رۆژى دووشه‌ممه‌ 18/9/2017، كاتژمێر 11ى پێش پێشنیوه‌رۆ، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى ( كاروبارى یاسایی، دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر). كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژكارى گرنگ به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان.
گه‌یشتینه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌:

1 - بانگهێشتى نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ راسپێردراون  بۆ بابه‌تى ( پێداچوونه‌وه‌ به‌سیسته‌مى مووچه‌و پاشه‌كه‌وت و ده‌سته‌به‌رى شه‌فافیه‌ت له‌داهاتى نه‌وت و ئاماده‌كردنى كاندیدانى ئه‌نجوومه‌نى سندوقی نه‌وت و گازییه‌كان، چاكسازییه‌ كارگێڕی و داراییه‌كان و سیسته‌مى بایۆمه‌ترى) بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككارییانه‌ى كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى داون په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ ئاماژه‌ پێكراوه‌كان.

2- دواى لێكگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بڕیارى كاتى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌زووترین كات دیارى ده‌كرێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.