دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،رۆژ به رۆژ پشتیوانیكردن له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به جۆش و خرۆشتر ده‌بێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له شاره‌دێی مه‌لا قه‌ره ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه سازكراو تیایدا هاووڵاتیانی كورد‌و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه پشتگیری خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه.
هاوكات ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی قوشته‌په ئاهه‌نگێكی بۆ چین و توێژه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه سازكرد.
هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه له رێوره‌سمێكدا ناوه‌ندی باڵای مه‌خموری سكرتارییه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستان ،هۆلێكی وه‌رزشی بۆ وه‌رزشوانانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرده‌وه و دواتریش له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه ئاهه‌نگێك سازكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.