Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:36

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان: گه‌لی کوردستان ڕێگه‌ نادات مالیکی و هاوشێوه‌ی ئه‌و پێی بگاته‌ کوردستان

زێدەرۆیی لە مالیكی قبووڵ ناكرێت
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ مالیكی ده‌ڵێ ، چیتر زێده‌ڕۆیی نه‌كات و له‌وه‌ دڵنیا بێت كه‌ گه‌لی كوردستان ڕێگه‌ نادات ئه‌و و كه‌سی هاوشێوه‌ی ئه‌و پێی بگاته‌ كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.

جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا وه‌ڵامی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ:

ئه‌و وتانه‌ له‌ ده‌می كه‌سێك دێته‌ده‌ر كه‌ له‌ دیكتاتۆری و تاكڕۆییدا له‌ مێژووی عێراق وێنه‌ی نه‌بووه‌ و سه‌رچاوه‌ی وێرانی و نه‌هامه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌. سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوه‌ عه‌ره‌بی له‌ ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا كوشتووه‌ ، ئیسرائیل نه‌یكوشتووه‌. ئه‌و نانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه‌، به‌ڵام ئیسرائیل هیچی له‌دژی كوردستان نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ،به‌ جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێ، كه‌ چیتر زێده‌ڕۆیی نه‌كات و له‌وه‌ دڵنیا بێت كه‌ گه‌لی كوردستان ڕێگه‌ نادات ئه‌و و كه‌سی هاوشێوه‌ی ئه‌و پێی بگاته‌ كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێكی نووسینگه‌ی نووری مالكی له‌ ڕۆژی 17ـی ئه‌یلوولی 2017  ، نووری مالیكی له‌ دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گوتویه‌تی، ڕێگه‌ نادات ئیسرائیلی دووه‌م له‌ باكووری عێراق دروست ببێت.

 

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.