Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 18:22

سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌کات

سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاوتوێده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی سێشه‌مه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاوتوێده‌كات.

بریاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سێ‌ ته‌وه‌ر له‌خۆ بگرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م ، تایبه‌ت به‌ ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌بێت و تێیدا سیسته‌م و په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت به‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ده‌خرێته‌ ڕوو و گه‌نگه‌شه‌ ده‌كرێت.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ته‌ به‌ ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی كه‌ پێشنیاری كردبوو، گۆڕانكاری له‌ بڕی باج و ڕسووماتدا بكرێت.

هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی جگه‌ره‌ و شێوازی هاورده‌كردنی و به‌ره‌هه‌مهێنانی له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا ، دوا ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

 

كوردستان tv : ئا / رزگار تاهیر

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.