له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریی فراوانیان له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه له سنووره‌كه به‌ڕێوه‌چوون، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ی شاره‌كانى (دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، شێخان، سێمێل، ئاکرێ و بەردەڕەش، شنگال، زوممار و دەشتی نەینەوا) ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه:-
بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، شێخان، سێمێل، ئاکرێ و بەردەڕەش، شنگال، زوممار و دەشتی نەینەوا.
پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
فراوانیی بەشداربوونی ئێوەی خۆشەویست، لە ناوەندە میدیاییەکانی دنیادا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و پێتان سەربەرزین.
ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، پەیامێکی ڕوونتان بە هەموو جیهان گەیاند کە ئەویش ئازادیخوازی و پشتیوانیتانە لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی.
کاتێک ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەم لە نزیکەوە دەدیت، باری سەرشانمان قورس‌تر بوو کە دەبێ ئەو هەستی ئازادیخوازییەتان بگاتە جیهانی ئازاد، لە ڕۆژی 25ـی9 دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.
لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفرزا بن
مەسعود بارزانی
١٧ـی٩ـی٢٠١٧
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.