به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووك رایده‌گه‌ینێت ،دوژمنانی كورد و ڕیفراندۆم هه‌رگیز چاویان به دۆخی هێمن و ئارامی كه‌ركوك هه‌ڵنایه‌ت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه: شه‌وی ڕابردوو 16/9/2017 دوژمنانی كورد و ڕیفراندۆم، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان له گه‌ڕه‌كی (عه‌ده‌ن)ی شاری كه‌ركووك ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 10 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ، تیرۆریستان و دوژمنانی سه‌قامگیریی كه‌ركووك هه‌رگیز چاویان به دۆخی هێمن و ئارامی ئه‌م شاره هه‌ڵنایه‌ت كه له سایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه هاتووه‌ته دی، بۆیه ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت، دۆخی ئه‌منیی تێك بده‌ن و ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخه‌نه دڵی هاونیشتمانییانه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ، تیرۆریستان ده‌یانه‌وێ به‌مكارانه وا بكه‌ن هاووڵاتیان به‌شداریی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌موو كات ڕووبه‌ڕووی دوژمنان بووه‌ته‌وه و له‌وپێناوه‌شدا قوربانیی داوه و هه‌موو دۆخه هه‌ستیار و دژواره‌كانی تێپه‌ڕاندووه.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.