Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:00

سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی به‌نه‌خۆشییه‌کی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد

له‌ شاری سلێمانی به‌نه‌خۆشییه‌كی كت و پڕ كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆچی دوایی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و هاوكاری خۆشه‌ویستمان ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی و كارگێڕی لقی پێنجی پارتیمان راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌16/9/2017، له‌كاتی قسه‌كردنیدا له‌ناو هۆڵی دیداری دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین) له‌ شاری سلێمانی به‌نه‌خۆشییه‌كی كت و پڕ كۆچی دوایی كرد.

به‌م بۆنه‌ دڵ هه‌ژێن و خه‌مناكه‌وه‌ ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستمان و ته‌واوی هه‌ڤاڵ و هاوپیشه‌كانی ده‌كات و له‌خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.