ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق ناحیەی عوکاشاتیان لەخۆرئاوای ئەنبار بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کرد
ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق ناوەندی شاری عوکاشاتیان لەخۆرئاوای ئەنبار کۆنترۆڵ کردەوەو تیرۆریستانی داعشیش بەبێ بەرگریی کردن پاشەکشێیان کرد.
سەرچاوەیەکی سهربازی رایگهیاند، ئهمرۆ دوای راگەیاندنی دەستپێکردنی ھەڵمەتەکان، تیرۆریستانی داعش پاشەکشێیان کرد و ھێزە ئەمنییەکانیش توانییان بەسەرکەوتوویی بچنە ناو شارەکەوە.
لەلایەکی دیكهوه فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی راگەیاند تەواوی ناحیەکە کۆنترۆڵ کراوەتەوەو لەئێستادا ھەڵمەتەکان بۆ پاککردنەوەی لە پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستی پێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.