Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 09:42

به‌رپرسێکی راگه‌یاندنی یه‌کێتی، کۆمه‌ڵێک فاشلی ئابووری و سیاسی کار له‌ گرووپی نه‌خێردا ده‌که‌ن

چۆڵبوونی یاریگای سلێمانی
چۆڵبوونی یاریگا
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ: سلێمانی له‌باره‌ی نه‌خێره‌وه‌ قسه‌ی خۆی كرد و سه‌لماندی كه‌ ئه‌و گرووپه‌ به‌ مردوویی له‌دایك بووه‌.

ئازاد تۆفیق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتنمانیی كوردستان رایگه‌یاند: سلێمانی له‌باره‌ی نه‌خێره‌وه‌ قسه‌ی خۆی كرد و چۆڵبوونی یاریگای سلێمانی نه‌خێری خسته‌ به‌رده‌م پرسیارێكی مێژووییه‌وه‌، ئێستا ڕاسته‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌گه‌ڵ ئالییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم نین، به‌ڵام ناشڵێن نه‌خێر یان له‌دژی كار ناكه‌ن، ئه‌م گرووپه‌ كۆمه‌ڵێك فاشلی بواری ئابووری و سیاسی و بزنس كاری تێدا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ژماره‌ نین و حیسابیان بۆ ناكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن نه‌خێر خه‌ریكه‌ له‌ سلێمانی و له‌ كوردستان نامۆ ده‌بن دوور نییه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆشه‌گیر نه‌بن و نه‌چوونی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ یاریگا، كاریگه‌ریی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مپینه‌كانی داهاتوویان، چونكه‌ دوینێ ته‌واو هه‌ستیان پێده‌كرا كه‌ شه‌رمیان له‌ خۆیان ده‌كرده‌وه‌.

ئازاد تۆفێق ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: سلێمانی سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و هه‌ڵدێری ببه‌ن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا خه‌ڵك به‌ پێشوازییانه‌وه‌ نه‌چێت، چونكه‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌ مه‌ردایه‌تی و قاره‌مانی و شۆڕشگێڕی ناسراوه‌.

باسنیوز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.