Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 19:42

کۆمەڵگەی دۆمیز.. لەکاتی کارکردندا تەزووی کارەبا لە دوو کرێکاری دا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

100%

لە کۆمەڵگەی دۆمیز لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵەخانەیەک تەزووی کارەبا لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و کرێکارەکەی دیکەش بریندار بوو.

ئومێد نزار پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دهۆک ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەی "دۆمیز" لە سنووری پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە کاتی کارکردندا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کرێکار بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەو دوو کرێکارە لە کاتی کارکردندا بوون لەسەر باڵەخانەیەک و لەو کاتەدا تەزووی کارەبا لێیداون، لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا گەنجێک کە تەمەنی لە نێوان (30 بۆ 35) ساڵدایە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەها گەنجەکەی دیکەش برینەکەی سووکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.