بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی لووتکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا تووشی کێشەیەکی نوێی سەفەر بووەتەوە.
بەهۆی تەم و مژێکی چڕ لە پاریس، ئەو فڕۆکە تایبەتەی بڕیار بوو بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی یانەی بارسێلۆنا بباتە پایتەختی فەڕەنسا، نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا بفڕێت. بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئەم دواکەوتنە بەرنامەی ئامادەکارییەکانی هانزی فلیکی ڕاهێنەری تووشی پشێوی کردووە، چونکە پلانیان وابوو نیوەڕۆ بگەنە پاریس و پاش پشوودان، ئێوارە مەشق و ڕاهێنانی خۆیان ئەنجام بدەن.
بڕیارە کاتژمێر 5:45ـی ئێوارە هانزی فلیک و پیدری بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەدا بکەن، بەڵام چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن کە کێشەی کەشوهەوا چارەسەر بێت و شاندەکە بگاتە پاریس.
ئەمە دووەم جارە لە ماوەیەکی کەمدا بارسێلۆنا بەهۆی کەشوهەواوە لە گەشتەکانیدا تووشی گرفت دەبێت، دوای ئەوەی لە گەشتی گەڕانەوەیان لە سێڤیلیاش بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە تووشی کێشە ببوون، ئەمەش وەک "نەحسێکی بەردەوام" بۆ یانەکە وەسف دەکرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.