Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 14:05

بە نەشتەرگەری 214 دەرزی و دەمبووسیان لە سكی نەخۆشێك دەرهێنا

کوردستان TV
100%

تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند لە نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، توانیان ژیانی نەخۆشێکی تەمەن 38 ساڵ ڕزگار بکەن، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز و دەگمەن کە تێیدا (214) دەرزی و دەمبووس لەناو سکیدا دەرهێنران.

نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی لەژێر چاودێری تیمێکی تەواو لە پزیشکانی نیشتەجێ و پەرستار و تەکنیککارانی سڕکردن لە نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا ئەنجامدرا، کە بە شێوازێکی چڕ کاریان کرد بۆ سەرخستنی ئەم نەشتەرگەرییە تایبەتە.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا، دکتۆر عومەر زەحام خلیل دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کارمەندانی پزیشکی و پەرستاری بەشدار لە نەشتەرگەرییەکە کرد، جەختیشی لە پەرۆشیی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە کردەوە بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی توانای کارمەندانی پزیشکی بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵۆزترین حاڵەتی نەشتەرگەری.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.