Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 04:38

سەرچاوەیەك: ئەمەریكا بەمزووانە ئۆپراسیۆنێكی سەربازيی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش و ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازی تەواو كردووە و رەنگە بەمزووانە هێرشەكە ئەنجام بدرێت.

ڕۆژنامەی (تامپا پرێس) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، هێزەكانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییان بە ئامادەکارییە سەربازییەكانیان هێناوە بۆ ئەنجامدانی هێرش و ئۆپەراسیۆنێك لە ماوەیەکی نزیکدا.

سەرچاوەكە هەروەها رایگەیاندووە: چالاکیی هاوشێوە بەهەمانشێوە لە ئیسرائیلیش بینراوە، ئەویش ئەوەیە كە چڕبوونەوەیەکی زیاتر لە ژمارەی فڕۆکە جەنگییەكان لە ئاسمانی ناوچەكە بینراون.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە: لە رۆژانی رابردوودا هێزەكانی ئەمەریکا قەبارەی بوونی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزکردووەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی کە چاوەڕوان دەكرێت ئۆپراسیۆنێکی گەورەی سەربازی ئەنجام بدرێت.

ئەم راپۆرتە رۆژنامەوانییە لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هەر ئەمشەو پێنجشەممە هەڕەشەی توندی كرد و رایگەیاند، زۆر بە خێرایی ئێران تێكدەشكێنن و كۆتاییان پێدەهێنن، جەختیشی كردەوە كە دوای لەناوبردنی ئێران، نەوت زۆر دەبێت و نرخەكەشی بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.