Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 04:39

بە مووشەك هێرشكرایە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی یەمەن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆشکی سەرۆکایەتیی حكوومەتی یەمەن لە شاری عەدن، بە چوار مووشەکی بالیستی دووچاری هێرشێکی سەخت بووەتەوە.

ئاژانسەكە لە هەواڵێكدا ڕایگەیاندووە: چوار مووشەكی بالیستی حوسییەكان کەوتوونەتە ناو کۆشکی سەرۆکایەتیی حكوومەتی یەمەن کە شوێنی نیشتەجێبوونی شائع ئەلزیندانی سەرۆک وەزیرانی یەمەنە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە هێرشەكەدا سەرۆك وەزیرانی یەمەن و ماڵباتەكەی سەلامەت بوونە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، مووشەكەكان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە نزیک شاری عەدەن هەڵدراوە و ئاراستەی کۆشکی سەرۆکایەتیی حكوومەتی یەمەن كراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.