بە پێی نووسراوێكی نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ناوی هەر چوار جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیرە نوێیەكانی حكوومەتی عێراق دیاریكراون و بڵاوكراونەتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە ناوی هەرچوار جێگرانی سەرۆك وەزیران كراوە، كە یەكێكیان د. فارس بریفكانییە كە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پۆستەكە.
بەهەمانشێوە ئاماژە بە ناوی رێباز حەملان كراوە كە ئەویش بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق.
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بە جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه‌بچێت كه تا ئێستا ماون وه‌زیریان بۆ دیاری بكرێت.
له كابینه‌ی حكوومی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا ئێستا 9 پۆستی وه‌زیر ماون دیاری بكرێن و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها چوار جێگر بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاریدەكرێن كە یه‌كێكیان كورد ده‌بێت.
وێنە: ناوی بەربژێرانی جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیرە نوێیەكانی حكوومەتی عێراق:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.