سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەیەكی پێشوەختە و ئامادەكاری ئەنجامدا، پێش دەستپێكردنی دانیشتنە تایبەتەكەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکەی پێشوەختەی ئەنجامدا پێش دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدانی جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق.
بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه‌بچێت كه تا ئێستا ماون وه‌زیریان بۆ دیاری بكرێت.
له كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا ئێستا 9 پۆستی وه‌زیر ماون دیاری بكرێن و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنیش كراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چوار جێگری هه‌بێت كه یه‌كێكیان بۆ كورد ده‌بێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكرایەوە، پارتی دوو بەربژێری بۆ پۆستەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەبێت كە بەمشێوەیە دیاریکراون:-
د. فارس شێخ سدیق بریفکانی: بەربژێر بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
رێباز محەممەد عەبدوڵا (رێباز حەملان): بەربژێر بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.