Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 23:30

لە كەركووك ئافرەتێك بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا

100%

ئەمشەو دووشەممە لە گەڕەكێكی شاری كەركووك، ئافرەتێك بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا و هێزەكانی پۆلیس بۆ ئەم مەبەستەی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركووك بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمشەو لە گەڕەكێكی سەنتەری شاری كەركووك، ئافرەتێك بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند: ئافرەتەكە ناوی (ئەحلام خەلەف) تەمەن 35 ساڵ لە نەتەوەی عەرەبە، بەهۆی نەخۆشییەوە سەردانی دەرمانخانەیەكی گەڕەكەكەیانی كردووە.

هەروەها رایگەیاند: لەلایەن پەرستارێكەوە دەرزی لە ئافرەتەكە دراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی كەركووك ئاماژەی بەوەشدا كە لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تەرمی ئافرەتەكەش رەوانەی پزیشكی دادی كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.