لە مێژووی نەتەوەکاندا، ساتەوەختێک دێت کە سەرکردایەتیکردن لە سنووری دروشم و ئاخاوتنی سیاسی تێدەپەڕێت و دەبێتە واقیعێکی بەرجەستە. کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، نەخشەڕێگەیەکی نوێی بۆ ئابووریی کوردستان کێشا؛ ئابوورییەک کە ئیدی تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت، بەڵکو خاکە پیتۆڵەکەی کوردستان بکاتە سەرچاوەی سەرەکیی خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان.
تەحەددییەکە گەورە بوو: گۆڕینی کەرتی کشتوکاڵ لە شێوازێکی نەریتی و ناوخۆییەوە بۆ ئابوورییەکی هاوچەرخ و بەرهەمهێن. مەسرور بارزانی بە روانگەیەکی ستراتیژییەوە بەڵێنەکانی کردە کردار و ئاسایشی خۆراکی خستە سەرووی کارنامەی حکومەتەکەی.
زێڕی سوور و دەروازەکانی جیهان
پڕۆژەی بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی جوتیاران، بە تایبەتی "هەناری کوردستان"، بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هەناری بەناوبانگی ناوچەکانی هەڵەبجە، زاخۆ و ناوچەکانی تر، بە براندێکی ستاندارد و جیهانی گەیشتە بازاڕەکانی کەنداو و وڵاتانی ئەوروپا. ئەم هەنگاوە نەوتی ڕەشی گۆڕی بۆ "زێڕی سوور"، نەک هەر نرخی ماندووبوونی جوتیارانی بەرز کردەوە، بەڵکو بڕوا و متمانەی گەڕاندەوە بۆ گوندەکان و دەستی کار.
زیادکردنی بەرهەمی پەتاتە و هەناردەکردنی ، ئەمەش بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی کەرتی کشتوکاڵ دادەنرێت.
گەشەی ئابووری لە ڕێگەی فرەچەشنکردنەوە:
سەرۆکی حکومەت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کاری بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد. کشتوکاڵ ئیدی تەنیا کێڵگە نەبوو، بەڵکو بووە پیشەسازییەکی بەهێز. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٦، بە سەدان پڕۆژەی گەورەی کشتوکاڵی، لەوانە دروستکردنی سایلۆکان، بەنداوەکان، کۆگای ساردکەرەوە، کارگەکانی خۆراک، و پڕۆژەکانی ئاژەڵداری و پەلەوەر کەوتنە کار. ئەم دەستکەوتانە هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان بۆ گەنجان و پسپۆڕانی ناوخۆ ڕەخساند.
لە ڕێگەی ئەم ستراتیژەوە، کوردستان لە بەکاربەرێکەوە گۆڕدرا بۆ بەرهەمهێن و هەناردەکار. مەسرور بارزانی سەلماندی کە بەڵێن لای ئەو نەک هەر وتارێکی ئەدەبی و سیاسی، بەڵکو تەحەددییەک بوو بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی گەشتر و سەربەخۆتر بۆ ئابووریی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.