Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 00:41

داوای پێدانی زەوی بۆ رۆژنامەنووسان كرا

100%

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەفەرمی داوایەكی ئاراستەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەویش دابینكردنی زەوی بوو بۆ ڕۆژنامەنووسان هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە سەرۆكایەتی ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەگەڵ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی راگەیاندن و رۆژنامەوانانی بەشێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان خرایەبەرباس، دواتر نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داوایەكی ئاراستەی وەزیری شارەوانی كرد ئەویش دابینكردنی زەوی بوو بۆ ڕۆژنامەنووسان هاوشێوەی فەرمانبەران.

لە كۆتایی کۆبوونەوەکەدا نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕێزنامەی سەندیکای بەخشییە وەزیری شارەوانی لەبەرامبەر هاوکاریكردنی ڕۆژنامەنووسان و پشتیوانیی سەندیکاكەیاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.