Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 22:42

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی بەغدا كەوتەوە

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شاری بەغدای پایتەختی بەغدا كەوتەوە و تیمەكان توانیان زیاتر لە 60 نەخۆش و كارمەندانی نەخۆشخانەكە بەسەلامەتی بهێننە دەرەوە و رزگاریان بكەن.

ئاگرەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی (ئەندەلوس)ی ئەهلی لە ناوچەی شەقامی سەعدوون لە ناوەڕاستی شاری بەغدا كەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی رایگەیاند: تیمەكانمان بە خێرایی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و توانیان 60 نەخۆش و كارمەندی نەخۆشخانەكە دەربهێنن و رزگاریان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشدا كە توانرا لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، خۆشبەختانە لە رووداوەكەدا هیچ قوربانییەكە نەكەوتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.