Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 18:44

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەستگیركردنی سێ كەس لە كەركووك ڕادەگەیەنێت

100%

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشكرای كرد كە لە پارێزگای کەرکووک سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل و فێڵكردن لە هاووڵاتییان دەستگیركردووە.

دەستەكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: تیمەکانی دەستەی دەستپاکی فێڵێکی ڕێکخراویان لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی کەرکووک ئاشکرا کرد، بەهۆی ئەمەوە دوو کەس دەستگیرکران کە فێڵیان لە پەڕاوە خانەنشینییەکان کردبوو و بەبێ هیچ مافێک دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 84 ملیۆن دیناری مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینیی هاووڵاتییەکدا گرتبوو.

هەروەها بڵاوی كردەوە: تیمەكانی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی هەر لە كەركووك، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسیان دەستگیركرد كە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە، كاری گواستنەوەی ڕاگیراوان و دەستگیركراوانی لە گرتووخانەیەك بۆ گرتووخانەیەكی دیكە دەكرد.

دەستەكە ئاماژەی بەوەشدا كە دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکووک تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی هەرسێ تۆمەتبارەكە بە پشتبەستن بە ماددەکانی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.