کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیان كردووە بۆ ئەوەی تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە كارەكانی كۆمیسیۆن و پێداویستییە دارایی و تەكنیكییەكان بكەن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە پلان داڕێژراوە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پشت بە كارتی نیشتمانی ببەستن.
ئاماژەی بەوەشدراوە كە بەرپرسانی کۆمیسیۆن لە كۆبوونەوەكەدا ڕوونیان کردووەتەوە کە لە سەروبەندی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی 2027، بەڵام تا ئێستا بە دروستی وادەكەی دیاری نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.