Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 14:22

کارکردن لە پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورسی هەولێر بەردەوامە

100%

کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورسی شاری هەولێر لە نزیک گوندی "عارەب کەند" بەردەوامە و هەنگاوی باشی بەرەو پێشەوە ناوە، کە وەک گەورەترین پڕۆژەی ژێرخانی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە لە ڕۆژی یەکشەممە (16ـی تشرینی دووەمی 2025) لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی ئاوەڕۆی قورسی شاری هەولێر و پاراستنی ژینگەی پایتەخت.

پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 200 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و لە 7 قۆناغ پێکدێت؛ بە تەواوبوونیشی، ڕۆژانە توانای پاڵاوتن و چارەسەرکردنی 266 هەزار مەتر سێجا ئاوەڕۆی دەبێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پاککردنەوەی ژینگەی ناوچەکە و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو بۆ بوارە جیاوازەکان.

ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان، ڕێگریکردن لە پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.