بزووتنەوەی ئەنساروڵا (حوسییەکان)ی یەمەن ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدانی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ڕاگەیاند کە دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆیان لە شاری ڕیازی پایتەختی سعوودییە و ناوچەی خڕەیس كردبووە ئامانج، بە بەکارهێنانی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و درۆن.
حوسییەكان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە سەركەوتووانە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە و لە شوێنە دەستنیشانکراوەکانیشدا ئاگر کەوتووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا 50 هێرشی ئاسمانی و مووشەکی کراوەنەتە سەر سەنعا و پارێزگاكانی دیكە لە یەمەن، بەمەش کۆی گشتیی هێرشە ئاسمانییەکان لە سەرەتای گرژییەکان لەگەڵ سعوودییە گەیشتووەتە 1460هێرش.
بزووتنەوەی حوسییەکان جەختیان لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە پێگە و دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە کردەوە و هەروەها هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتریشیان کرد، بەهەمانشێوە ڕاگرتنی هێرشەکانیان بەستەوە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی دوژمن و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یەمەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.