ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین كرد.
لە دیدارێكدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو هاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لەلایەن دەزگاکانی هەرێمەوە پێشکەشی کراوە.
دوايين پێشهاتهكانى دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی كونسوڵی گشتیی ڕووسیا دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.