گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنەكان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی، بارێکی نوێی دۆلاری کاش گەیشتە عێراق.
حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند: ئەم بارە نوێیەی دۆلار دوێنێ چوارشەممە 30ی ئەیلوولی 2026 گەیشتووەتە عێراق، ئەمەش لەپێناو دەستەبەرکردنی دراوی بیانی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانە بەپێی سیاستە پەسەندکراوەکان.
ئەو گوتەبێژەی حکوومەتی عێراق پێشتر ئاشکرای کردبوو کە عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکا گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەردەوامیی ناردنی باری دۆلاری کاش بۆ عێراق بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکان بە دراوی بیانی.
ئاماژەی بەوەش کردبوو کە ئەم رێككەوتنە لە دوای ئەو پێشکەوتنانە دێن کە عێراق بەدەستی هێناوە لە بەهێزکردنی سیستمی چاودێریی بەسەر دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانی، لەگەڵ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی و فراوانکردنی ئامرازەکانی پێدانی ئۆنلاین و هەنگاونان بەرەو ئابووریی دیجیتاڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.