وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كورستان لە روونكردنەویەكدا هۆكاری پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت كە پەیوەندی بە دەستوەردانی نەرێنی ئیدارەی سلێمانییەوەیە هەیە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەش دەكات كە دەستوەردان لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت هەیە تاوەکو گەیشتە ئەو رادەیەی لە 29-09-2026 لە رێگەی ئیرهاب و هەڕەشەکردن بە دژەتیرۆر و کۆماندۆ و ئاسایش فەرمانگەکانی ئیدارەی سلێمانی ئاگادارکرانەوە هەر کەسێک پابەند بێت بە بڕیارەکانی وەزیری دارایی سزا دەدرێت و "منیش لە کەشوهەوایەکی ئاوا ناتوانم تەماشاکار بم و سەیری فەرمانبەرەکانم بکەم".
ئاوات شێخ جەناب هەروەها رایدەگەیەنێت: وەك وەزیری دارایی و ئابووری هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەم پێوەندیی نییە بە داكۆكیكردنی ناڕەوا لە بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی، بەڵكو ئێمە خۆمان لیژنەی لێكۆڵینەوەمان بە چاودێری و سەرپەرشتیی داواكاری گشتی پێكهێناوە بە ئاگاداریی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەت.
ئاماژە بەوەشدەكات: ئێستە ئامادەین لە دادگەییكردنێكی ئاشكرا لە بەردەركی سەرا، یاخود لە هەر دادگەیەكی بێلایەن ئەنجام بدرێت، تەواوی دۆسییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە وەزارەت پارێزراون بۆ هەر لایەنێك كە بیەوێت راستییەكان بزانێت.
ئاوات شێخ جەناب دووپاتی دەكاتەوە كە خۆی نە لە ئێستا و نە لە رابردوودا هەرگیز بەرگریی لە خراپە و خراپەكاران نەكردووە و زۆرترین لێپرسینەوەی یاسایی لە ساڵانی رابردوودا لە وەزارەتەكەی ئەنجامدراون.
ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەی وەزیری دارایی و ئابوورییە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.